ئه‌حمه‌دي نژاد؛ ئه‌مرۆ چاره‌نووسي ته‌واوي ناوچه‌که به‌ستراوه به ئازاديي قودسه
به پێي راپۆرتي تبیانی کوردی ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نژاد شه‌وي سێشه‌ممه له ديدار له‌گه‌ڵ مو‌سا ئه‌بومه‌رزوق، جێگري سه‌رۆكي مه‌کته‌ب سياسيي بزوتنه‌وه‌ي خۆراگريي ئيسلاميي فه‌له‌ستين(حه‌ماس) له تاران، ئازاديي فه‌له‌ستين و قودسي پيرۆزي وه‌ک مهسهلهيهکي ئيدئۆلۆژيکي و ئاييني زانيو وتيشي؛ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر روانگهيهکي ئايينيش به‌رامبه‌ربه پرسي فه‌له‌ستين نه‌بێ، فه‌له‌ستين پرسێکي چاره‌نووس سازه بۆ گشت ناوچه‌که و جيهان و ئه‌مرۆکه چاره‌نووسي ته‌واوي ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ئازاديي قودسي شه‌ريف، گرێدارهوه.مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نژاد به راگهياندني ئه‌وه‌ي که سه‌رکه‌وتني خۆراگريي له غه‌زه نيشاندهري پشتيوانيي خوداوهندي موته‌عال له ئيماندارانه وتيشي؛ ئه‌گه‌ر وره‌ي ئيمان و خۆراگريي پارێزراو بێ به‌مزووانه ته‌واوي فه‌له‌ستين رزگار ده‌بێ و ئه‌وه بهڵێنيي خوداوه‌نده که گوماني لێناکرێ.
ئه‌حمه‌دي نژاد؛ ئه‌مرۆ چاره‌نووسي ته‌واوي ناوچه‌که به‌ستراوه به ئازاديي قودسي شه‌ريفه‌وه
ئه‌حمه‌دي نژاد به ده‌ربڕيني گهشبينيي خۆي سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێش چووني ئاراسته‌ي گۆڕانکارييه‌کاني ناوچه‌که به‌ره‌و به‌هێزبووني پشتگريي له ئارمانجي رزگاريي فه‌له‌ستين، وتيشي؛ گه‌لي ئێران به‌رده‌وام و به شانازييه‌وه له ته‌نيشت گه‌لي زۆڵملێکراوي فه‌له‌ستينه و سه‌رکه‌وتني راستهقينهش نزيکه.
جێگري سه‌رۆكي مه‌کته‌ب سياسيي حه‌ماس،يش له‌و ديداره‌دا به راگهياندني ئه‌وه‌ي كه سه‌رکه‌وتني خۆراگريي له غه‌ززه به براياني ديکه‌ي فهلهستينيشي سه‌لماندووه که خۆراگريي ته‌نيا رێگاي سه‌رکه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر رژێمي زايۆنييه وتيشي؛ خۆراگريي له غه‌ززه، ئۆمه‌تي فه‌له‌ستيني به رێبازێکدا بردووه که پڕه له سه‌رکه‌وتن.
ئه‌بومه‌رزوق به ئاماژه به‌وه‌ي که ئه‌و گۆڕانکاريانهي له هاوسهنگيي ناوچه‌که‌دا بهديهاتووه به قازانجي خۆراگرييه وتيشي؛وا هه‌ست ده‌که‌م له کاتي به ئاکام گهييشتني خه‌بات و هه‌وڵه‌کان نزيک ده‌بينه‌وه و هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ هه‌وڵه‌کانمان بۆ يه‌کڕيزيي له نێوان ئۆمه‌تي ئيسلاميي زۆرتر بکه‌ين.
ناوبراو هه‌روه‌ها به ئاماژه به‌وه‌ي که سوريا هيچ کات جگه له رێبازي پشتگريي له فه‌له‌ستين و خۆراگري هه‌نگاوي هه‌ڵنه‌گرتووه و به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ي هيواي فه‌له‌ستين و فهلهستينيهکان بووه جه‌ختيشي له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ باشتربوني ره‌وشي ئه‌و وڵاته له سه‌ر بنه‌ماي لێکگهيشتن کرد.
سه حه رتی وی