• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 186
  • چوار شەممه 16/12/1391
  • رۆژژمێر :

باوکي شانۆي سه‌قز ماڵئاوايي له‌ ژيان کرد 

ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي، هونه‌رمه‌ندي پێشه‌نگ و دامه‌زرێنه‌ري هونه‌ري شانۆ له‌ شاري سه‌قز، ماڵئاوايي له‌ ژيان کرد.

به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی  : ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندي شانۆکاري سه‌قزي، سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ي مارچ/ 14ي ڕه‌شه‌مه‌،‌ کۆچي دوايي کرد و له‌ نێوان خه‌م و په‌ژاره‌ي خه‌ڵکي شاري سه‌قز، له‌ به‌شي هونه‌رمه‌نداني گۆڕستاني ئايچي ئه‌و شاره‌ ئه‌سپه‌رده‌ي خاک کرا.

ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي، هونه‌رمه‌ندي پێشه‌نگ و دامه‌زرێنه‌ري هونه‌ري شانۆ له‌ شاري سه‌قز، ماڵئاوايي له‌ ژيان کرد.

ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي بنياتنه‌ري شانۆ له‌ شاري سه‌قز، له‌ ساڵي 1353ي هه‌تاوي يه‌که‌م گرووپي شانۆي له‌ ئيداره‌ي فه‌رهه‌نگ و هونه‌ري ئه‌و کاتي سه‌قز،‌ پێکهێنا.

خوالێخۆشبوو له‌ گه‌ڵ  عه‌لي موراديان و موحسن خۆرسه‌ندي، سه‌ديق خۆسره‌وي، خه‌ليل ميرزايي و خالد خاکي، هونه‌رمه‌نداني ئه‌ندام له‌ يه‌که‌م گرووپي شانۆکاري سه‌قزچالاکي ده‌کرد.

ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي له‌ ماوه‌ي ساڵاني چالاکي هونه‌ري خۆيدا زۆر ده‌ور و ڕۆڵي هونه‌ري جواني به‌رجه‌سته‌ کردۆته‌وه‌.

کوردپرێس