کاتي ناونووس کردني هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي له ئێران ڕاگه‌يێندرا
به‌ڕێوه‌به‌ري گشتيي هه‌ڵبژاردنه‌کاني وه‌زاره‌تي ناوخۆي ئێران کاتي ده‌ستپێکردني پڕۆسه‌ي ناونووس کردني پاڵێوراواني هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ئێراني ڕاگه‌ياند.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : حه‌سه‌ن عه‌لي نووري، کاتي ده‌ستپێکردني پڕۆسه‌ي نانووس کردني پاڵێوراوه‌کاني بۆ به‌شداريکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي له ئێراني، به ڕۆژي 7ي مه‌ي/ 17ي گوڵاني ساڵي 1392ي هه‌تاوي ڕاگه‌ياند.
به‌ڕێوه‌به‌ري گشتيي هه‌ڵبژاردنه‌کاني وه‌زاره‌تي ناوخۆي ئێران، وتيشي: له يازده‌هه‌مين خولي هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماري هه‌موو له‌دايک بوواني پێش 24ي جۆزه‌رداني ساڵي 74ي هه‌تاوي بۆيان هه‌يه به‌شداري بکه‌ن له پڕۆسه‌ي ده‌نگدان.
ناوبراو ڕاشيگه‌ياند: کاتي ناونووس کردن بۆ يه‌که‌مين خولي هه‌ڵبژاردني نێوان خولي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي له 17ي خاکه‌لێوه‌وه ده‌ست پێده‌کات و پاش ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌ي هه‌ڵبژاردني شۆرا ئيسلامييه‌کاني شاروگونده‌کان له 26ي خاکه‌لێوه ده‌ستي پێده‌کرێت.
کوردپرێس