جه‌ژني نه‌ته‌وه‌يي پاک کردنه‌وه‌ي ئيلام له مين
پارێزگاري ئيلام له سڕينه‌وه‌ي هه‌موو جۆرێک مين و ته‌قه‌مه‌ني له خاکي ئه‌و پارێزگايه و ڕه‌خساني ده‌رفه‌تي سه‌رمايه‌دانه‌ريي ئابووري و کشتوکاڵي له ناوچه سنوورييه‌کاني ئيلام هه‌واڵي دا.
پارێزگاري ئيلام له سڕينه‌وه‌ي هه‌موو جۆرێک مين و ته‌قه‌مه‌ني له خاکي ئه‌و پارێزگايه و ڕه‌خساني ده‌رفه‌تي سه‌رمايه‌دانه‌ريي ئابووري و کشتوکاڵي له ناوچه سنوورييه‌کاني ئيلام هه‌واڵي دا.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : مه‌حموود عه‌باس زاده مشکيني به ئاماژه‌دان به‌وه‌يکه ئه‌رته‌شي سه‌ددام له ڕێگاي ته‌کنۆلۆژياي ڕۆژئاوا له ماوه‌ي شه‌ڕي هه‌شت ساڵه‌دا، 2 له سه‌ر سێ خاکي ئيلامي مينڕێژ کردبوو وتي: هه‌ندێ کارناساني نێونه‌ته‌وه‌يي ماوه‌ي به‌راوردکراو بۆ مين سڕينه‌وه له ئيلاميان به 200 ساڵ ده‌زاني و له ئێرانيش پێشبيني ئه‌وه ده‌کرا پڕۆسه‌ي مين سڕينه‌وه له ئيلام تا ساڵي 1410 بخايێنێت.
پارێزگاري ئيلام وتيشي: سه‌ره‌ڕاي ئه‌و پێشبينييه‌ي که ده‌کرا ئێمه به بڕياردانێکي يه‌کجاري توانيمان کێشه‌ي مين له ئيلام له ماوه‌ي ته‌نيا 5 ساڵدا چاره‌سه‌ر بکه‌ين و ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکي سه‌فه‌ري کابينه‌ي ده‌وڵه‌ته بۆ ئيلام و فه‌رماني ڕاسته‌وخۆي سه‌رۆک کۆماره له‌مباره‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه‌چووني جه‌ژني نيشتيمانيي کۆتايي پێهاتني مين سڕينه‌وه له ئيلام به بۆنه‌ي نه‌ماني هيچ جۆره مين و ته‌قه‌مه‌ني له خاکي ئيلام له مانگي داهاتوودا هه‌واڵي دا و وتي: به‌پێي به‌رنامه دانراوه‌کان ئه‌م جه‌ژنه له مانگي داهاتوودا له ئيلام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌شي خسته ڕوو که بووني ناوچه‌ي مينڕێژکراو له‌م پارێزگايه و به‌تايبه‌ت ناوچه سنوورييه‌کان، وه‌کوو له‌مپه‌ڕێک ڕێگري ده‌کرد له سه‌رمايه‌دانه‌ري له بواري ئابووري و پيشه‌سازيي و کشتوکاڵي ئه‌م ناوچه‌يه و له ئێستادا به سڕێنه‌وه‌ي سه‌رجه‌م مين و ته‌قه‌مه‌نييه‌کان ده‌رفه‌تي پێوست بۆ سه‌رمايه‌دانه‌ريي و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ي ئابووري له ئيلام ڕه‌خساوه.
کوردپرێس