وتووێژ سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه ستراتژيکهکاني نێوان ئێران و هيند
سه‌رۆکي مه‌جلسي شوراي ئيسلاميي وتي؛ ئێران و هيند له رهههندنگهلي جياجياداو به هاوکاريي يه‌کتر ده‌توانن بير له گه‌شه‌ي پاوه‌جێي ناوچه‌که بکه‌نه‌وه.
به پێي راپۆرتي به‌شي ناوه‌نديي هه‌واڵ، رۆژي رابردوو به‌ڕێز لاريجاني کاتي گه‌ڕانه‌وه‌ي له سه‌فه‌ري هيند له کۆڕي پهيامنێرندا له فرۆکهخانهي ميهرئاباد وتي؛ له‌و سه‌فه‌ره‌دا هه‌وڵمان داوه په‌يوه‌نديي په‌رله‌ماني له نێوان دوو وڵات له رهههندي جياجيادا سه‌رکه‌وتووتر به‌ره‌و پێش به‌رين و هه‌روه‌ها له ئاسۆيهکي به‌رفراوانتردا له بواري په‌ره‌ي په‌يوه‌نديي ئابووريدا وتووێژ بکه‌ين.ناوبراو وتيشي؛ له ئاسۆي درێژماوه‌دا پێويست بوو باسێکي تێروتهسهلترمان له‌گه‌ڵ دۆستاني هيندي ههبێو وێدهچي که روانگه‌کان له‌مباره‌وه زۆر له يه‌ک نزيک بێ.به‌ڕێز لاريجاني وتيشي؛له‌و سه‌فه‌ره‌دا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسه گرينگه ناوچهييهکان و پرسي ترۆريسم و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي و ئه‌و ههستياريانهي ده‌بێ دوو وڵات بيانبێ، وتووێژ کراوه.
سه حه رتی وی