پێشنياري چاوه‌ڕواننه کراوي ماليکي بۆ بارزاني
سه‌رچاوه‌کاني هه‌واڵ باس له سه‌رداني نهێني چه‌ند سه‌رکرده‌يه‌کي پارتي ئه‌لده‌عوه بۆ هه‌رێمي کوردستان و پێشنياره چاوه‌ڕواننه کراوه‌کاني سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق ده‌که‌ن بۆ سه‌رۆکي هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌کاني هه‌واڵ باس له سه‌رداني نهێني چه‌ند سه‌رکرده‌يه‌کي پارتي ئه‌لده‌عوه بۆ هه‌رێمي کوردستان و پێشنياره چاوه‌ڕواننه کراوه‌کاني سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق ده‌که‌ن بۆ سه‌رۆکي هه‌رێم
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌کي ئاگادار له نووسينگه‌ي نووري ماليکي، سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق له ڕه‌و‌انه‌کردني نهێني چه‌ند سه‌رکرده‌يه‌کي پارتي ئه‌لده‌عوه بۆ هه‌رێمي کوردستاني عێراق به ئامانجي دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرساني هه‌رێمي کوردستان هه‌واڵيان دا.
سه‌رچاوه‌کاني نووسينگه‌ي ماليکي هۆکاري ئه‌م گفتوگۆيه‌يان گه‌ڕانده‌وه بۆ نيگه‌راني ماليکي له پێوه‌ست بووني کورده‌کان به نائارامي و خۆپيشاندانه‌کاني پارێزگا سوننه‌نشينه‌کاني عێراق و هه‌روه‌ها خواستي ماليکي بۆ به‌ده‌ست هێناني پشتيواني مه‌سعوود بارزاني سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان.
به گوێره‌ي ئه‌م هه‌واڵه وه‌فدي ئه‌لده‌عوه به سه‌رۆکايه‌تي تاريق نه‌جم،سه‌رۆکي پارتي ئه‌لده‌عوه و به‌ڕێوه‌به‌ري پێشووي نووسينگه‌ي نووري ماليکي، حه‌وته‌ي ڕابردوو له شاري هه‌ولێر له ديدارله‌گه‌ڵ بارزاني چه‌ند پێشنيارێکيان ئاڕاسته کردووه.
به‌پێي زانيارييه‌کان، پێشنيارييه‌کاني ماليکي بريتيه له به‌ڵێني تێپه‌ڕاندني ياساي نه‌وت و گاز و جێبه‌جێ کردني ياساکاني ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و چاره‌سه‌ر کردني کێشه‌ي ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها به‌ڵێنيشي داوه، هه‌موو هێزه‌کاني ئه‌رته‌شي عێراق له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بکشێته‌وه و جگه له‌وه‌ش ئه‌و 4 ميليارده‌ي هه‌رێم بۆ بودجه‌ي ئه‌مساڵ داواي کردووه بيدات.
ماليکي قبووڵيشي کردووه که تێچووييه‌کاني هێزي پێشمه‌رگه دابين بکات به‌و مه‌رجه‌ي ئه‌و هێزانه‌ش ته‌ڤلي وه‌زاره‌تي به‌ره‌ڤاني عێراق ببن.
وه‌فدي ئه‌لده‌عوه له به‌رانبه‌ر ئه‌م پێشنيارانه، داوا ده‌که‌ن هه‌رێمي کوردستان پشتيواني له نووري ماليکي بکات و دانيان به‌وه‌شدا داناوه کێشه پێشووه‌کان هه‌مووي کێشه‌ي سياسي بووه.
کوردپرێس