يه‌که‌م خولي دانوستاني ئێران و 1+5 کۆتايي هات
خولي يه‌که‌مي دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5 له ئالماتي پێته‌ختي پێشووي قه‌زاقستان کۆتايي هات.
به پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي تبیانی کوردی ؛ خولي يه‌که‌مي دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5 که له پێش نيوه‌ڕۆي ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له ئالماتي به‌ڕێوه چوو، کۆتايي هات.
خولي يه‌که‌مي دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5 له ئالماتي پێته‌ختي پێشووي قه‌زاقستان کۆتايي هات.
پێش دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5 ، ديپلۆماتێکي سه‌ر به دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5 له "ئالماتي" له کۆڕي هه‌واڵنێراندا وتي: کۆماري ئيسلامي ئێران له‌م دانوستانه‌دا پێشنيارێکي نوێ ده‌دات به گرووپي 1+5. ئه‌م ديپلۆماته به ئاماژه به‌وه‌ي که چوارچێوي گشتيي ئه‌م پێشنياره له دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5ي مۆسکۆدا ئاراسته کراوه و به‌ڕۆژه، وتيشي: بنه‌ماکاني دانوستاني ئێران له‌و پێشنيارهدا پارێزراوه. ئێران له دانوستاني مۆسکۆيشدا پێشنيارێکي تۆکمه و ته‌واوي به گرووپي 1+5 دا که تاکوو ئێستا وهڵامێکي له‌و باره‌وه پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها "مايکێل مان" وته‌بێژي "کاترين ئه‌شتۆن"ي به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي يه‌کێتي ئه‌ورووپا له په‌راوێزي دانوستانهکاني ئێران و گرووپي 1+5 له کۆڕي هه‌واڵنێراندا به ئاماژه به‌وه‌ي که پێشنياري 1+5 له سه‌ر مێزه، وتي: ناکرێ ئه‌نجامي ئه‌و دانوستانانه پێشبيني بکه‌ين. وته‌بێژي "کاترين ئه‌شتۆن" به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي يه‌کێتي ئه‌ورووپا وتيشي: ئه‌گه‌ري ئه‌وه زۆره‌که دانوستاني ئهتۆميي ئێران و گرووپي 1+5 ڕۆژي چوارشهممهيش درێژه‌ي هه‌بێت.
رادیو سورانی