ئالماتي؛ ده‌سپێکردني دانوستاني نێوان ئێران و 1+5
خولي يه‌که‌مي دانوستاني ناڤۆکي نێوان ئێران و وڵاتاني 1+5 له ئالماتي قه‌زاقستان ده‌ستيپێکرد و ڕاگه‌يێندرا وه‌فدي دانوستانکاري ئێراني به پێشنيارێکي گرنگ، نوێ و هه‌مه‌لايه‌نه به‌شداري له دانوستانه‌که کردووه.
خولي يه‌که‌مي دانوستاني ناڤۆکي نێوان ئێران و وڵاتاني 1+5 له ئالماتي قه‌زاقستان ده‌ستيپێکرد و ڕاگه‌يێندرا وه‌فدي دانوستانکاري ئێراني به پێشنيارێکي گرنگ، نوێ و هه‌مه‌لايه‌نه به‌شداري له دانوستانه‌که کردووه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: دانوستاني ناڤۆکي نێوان کۆماري ئيسلامي ئێران و وه‌فدي دانوستانکاري 1+5 که وڵاتاني ئه‌مه‌ريکا، به‌ريتانيا، فه‌ڕه‌نسا، ڕووسيا، چين و ئهڵمانياي له‌خۆ گرتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ي فێبريوێري، له ئالماتي ده‌ستيپێکرد.
سه‌رچاوه‌يه‌ک له وه‌فدي ئێراني ڕايگه‌ياند که لايه‌ني ئێراني به "پێشنيارێکي گرنگ، نوێ و هه‌مه‌لايه‌نه" به‌شدارييان له دانوستانه‌که کردووه به چه‌شنێک که پێشنيارهکه بژاردهيهکي زۆري له‌خۆ گرتووه که ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر پێشنيارهکاني لايه‌ني به‌رانبه‌ري دانوستانکار، تواناي پێشکه‌ش کردني له پاکێجگهلي جۆربه‌جۆر هه‌يه.
هاوکات بڵاو کرايه‌وه که هێشتاکه لايه‌ني 1+5 هيچ پێشنيارێکي له‌مه‌ڕ داخستني دامه‌زراوه‌ي ناڤۆکي فۆردو يان ههڵپهساردني پيتاندني ئۆرانيۆمي 20 له‌سه‌د ڕووبه‌ڕووي لايه‌ني ئێراني نه‌کردووه.
کورد پرس