ميرزا عهبدولقادري پاوهيي
(ميرزا عه‌بدلقادر) يه‌كێكه لهئهستێرهكاني ئاسماني وێژه‌ي كورديي، له‌ساڵي (1266) مانگي له‌شاري پاوه له‌دايكبووه، ناوي باوكي (ميرزا محه‌ممه‌د كوڕي كێخوا جه‌عفه‌ره).
له‌ته‌مه‌ني چوارده‌ساڵان ده‌ستيكردووه بهشيعرنووسين، زۆربه‌ي ساڵهكاني ژياني به‌گه‌ڕان به‌سه‌ربردووه‌و زۆربه‌ي شارهكاني عێراق‌و توركيا گه‌ڕاوه، به‌و هۆيه‌شه‌وه له‌و گه‌ڕانه‌دا فێري زمانهكاني عه‌ره‌بي‌و توركيو فارسي بووه. له‌دواي (62) ساڵ ژياني پڕبارو پڕ لهسهختي، له‌شاري كرماشان دوا ماڵئاوايي له‌م جيهانه كرد.
(ميرزا عه‌بدلقادر) چه‌ندين بهرههمي به‌نرخي هه‌يه كه يه‌كێك له‌وانه جهنگنامهي (كۆلهو ئاينهمهله)يه كه بۆ يه‌كه‌مجار له‌لايه‌ن (مينۆرسكي)و له‌ساڵي (1943) بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌و جهنگنامهيهدا، شاعير به‌شێوازێكي سونبوليك باس لهشهڕي نێوان عوسمانيو ئێران ده‌كات كه لهنزيكي شاري پاوه ڕوويداوه. له‌م جه‌نگنامه عوسمانيهكان بهكۆلهو ئێرانيه‌كان بهئاينهمهل بهرامبهركراون.
ميرزا عه‌بدلقادر) چه‌ندين بهرههمي به‌نرخي هه‌يه كه يه‌كێك له‌وانه جهنگنامهي (كۆلهو ئاينهمهله)يه كه بۆ يه‌كه‌مجار له‌لايه‌ن (مينۆرسكي)و له‌ساڵي (1943) بڵاوكراوه‌ته‌وه
يه‌كێكي تر لهبهرههمهكاني پرسيارو وه‌ڵامي ئاسمان‌و زه‌مينه، كه به‌شێوازێكي هونه‌رمه‌ندانه هونيويهتيو هه‌تا نهيخوێني نازاني چ بهرههمێكي به‌نرخه.
يه‌كێكي تر لهبهرههمهكاني مه‌سنه‌وي شه‌ماڵه، كه شاعير كه كاك هادي سپهنجي له‌سه‌ره‌تاي ديواني ئه‌و شاعيرهدا نوسيويهتي: ئه‌و به‌رهه‌مه، بهرههمي دهوراني لاوێتي شاعير بووه‌و كاتێكيش ئه‌و بهرههمهيه هۆنيوه لهزهيدي خۆي دووربووه‌و شهماڵي ناردووه به‌ره‌و زهيديو هه‌ر وه‌ها بۆ لاي دلبه‌ر. له‌و پارچه شاعير شاري خۆي به‌باشترين شوێني جيهان ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها هۆنراوهي عاشقانهي حهيدهرو سنه‌وبه‌رو كۆپله هۆنراوهكاني (ڕۆزهتۆسهفا)و مهنزومهي (گۆلو بولبول)و چه‌ندين بهرههمي تر، له‌و شاعيره به‌ناوبانگه‌وه ماونه‌ته‌وه، ديواني ئه‌و شاعيره له‌لايه‌ن كاك هادي سپهنجي له‌شاري پاوه كۆكراوه‌ته‌وه‌و بهچاپگهيهنراوه، پێشتريش له‌به‌غدا ديوانه‌كه‌ي چاپكرابوو.
واژانسی هه والی ئاخ‌و