ماموستا وه فايي
ناوي عهبدولڕحيم كوڕي مه‌لا غه‌فوور كوڕي مه‌لا نهسڕوڵڵايه، له‌ناو خه‌ڵکي بهميرزا عه‌بدولڕه‌حيم ناوبانگي ده‌ركردووه. نازناوي شيعري وهفايي بووه.
عهبدلڕهحيم له شاري سابڵا‌غ (مه‌هاباد) له‌ساڵي 1844 له‌دايكبووه. خوێندني سه‌ره‌تايي و به‌رنامه‌ي حوجرهي مزگه‌وتي لهزانستييهكاني ئاييني ئيسلام و زماني عه‌ره‌بي له‌مه‌هاباد ته‌واو كردووه و هه‌ر له‌وێش مۆڵه‌تي مه‌لايه‌تي وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكي بهمهڵا نه‌ناسراوه و ته‌نيا ميرزايان پێ وتووه. هيچ بهڵگهيێك به‌ده‌سته‌وه نييه مه‌لايه‌تي كردبێ، به‌ڵام قوتابخانه‌ي تايبه‌تي خۆي هه‌بووه و وانهي به‌منداڵان وتووه و پێي ژياوه.
ناوي عهبدولڕحيم كوڕي مه‌لا غه‌فوور كوڕي مه‌لا نهسڕوڵڵايه، له‌ناو خه‌ڵکي بهميرزا عه‌بدولڕه‌حيم ناوبانگي ده‌ركردووه. نازناوي شيعري وهفايي بووه.
وهفايي فيزي زل بووه، زه‌كات و سهرفترهي وه‌رنه‌گرتووه، موچهي فهقێياتي نهويستووه.
شێخ عوبهيدوڵڵاي نههري شيعري وهفايي به‌دڵ بووه، له‌و ڕێگه‌يه‌وه ناسيويهتي، خۆشي ويستووه له‌به‌ر ئه‌وه لێي نزيك بۆته‌وه. ماوهيێكي درێژ لاي ژياوه، شيعري بۆ خوێندۆته‌وه، سكرتێرييهتي نووسيني بۆ كردووه و كاروباري خوێنده‌واري بۆ به‌ڕێوه بردووه.
وه‌ك له‌ژياني شاعير ده‌رده‌كه‌وێ چوونه حه‌ج له‌لاي جۆره ئارهزووێكي لادروست بووه له‌وانه‌يه به‌هۆي هه‌ڵوێستي به‌رامبه‌ر ئايين و حه‌زكردن به‌گه‌شت ئه‌م ئارهزووهي لا دروست بووبێ.
له‌دوا گهشتيدا بۆ سلێماني له‌ساڵي 1900 وا ده‌رده‌كه‌وێ ماوه‌يێك تێيدا ژياوه و له‌ساڵي 1902 حه‌جي سێيه‌مي كردووه. قسه‌ي واش هه‌يه له‌ساڵي 1898 له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عيد حه‌فيد چووه بۆ ئه‌سته‌مووڵ و له‌وێوه له‌گه‌ڵي ڕووي كردۆته وڵاتي حيجاز.
ههرچۆني بێ وهفايي له‌گه‌ڵ كارواني شێخ سه‌عيدي حه‌فيد و سه‌يد ئه‌حمه‌دي خانه‌قا و شێخ مستهفاي شێخ عهبدولسهمهدي قازي و حاجي تۆفيقي پيره‌مێرد چووه بۆ حه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌مووشيان له‌و كاروانه‌دا نه‌بووبن له‌ڕێگه‌ي گه‌ڕانه‌وه ئه‌و كه‌سانه پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
لهساراي عه‌ره‌بستان له‌سه‌رده‌مي گه‌ڕانه‌وه‌ي ئه‌و حاجيانه وهفايي تووشي نه‌خۆشي زهحيري ده‌بێ، مه‌رگ ماوه‌ي نادا و ئه‌نجام له‌و وڵاته دووره‌دا كۆچي دوايي ده‌كا و له‌ناو لمي باديهي ئێراق يا بياباني شام له‌لايه‌ن ههواڵهكانييهوه له‌ساڵي 1902 دوور له نيشتمان به‌خاك دهسپێررێ.
پيره‌مێرد ده‌ڵێ: "به‌ده‌ستي خۆم لهبيابان وهفاييم ناشتووه."
وهفايي سه‌رده‌مي منداڵي و مێردمنداڵي لهمهڵبهندي خۆي مه‌هاباد بردۆته سه‌ر. له‌م ماوه‌يه‌دا خه‌ريكي وه‌رگرتني زانستي و زانياري بووه. له‌دواي ئه‌وه لهجێگهيێك ئۆقره‌ي نه‌گرتووه له ههكاري وڵاتي شێخ عوبهيدوڵڵاي نههري و شاري سلێماني ژياوه. چوونه حهجيشي له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كاتي زۆري ژياني شاعيري بۆ خۆي بردووه.
نموونهيهك له شيعري:
نه‌خۆش و مهستي دوو چاوي كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم
بهغهمزهي چاوت بهخهنـدهي زارت
برديان بهغارهت خه‌و و خـــــهياڵم
فه‌رمووت چلۆني چ بڵێم عهزيـــــزم
دوور له زولفي تۆ، كافر بهحاڵـــــم
سه‌با دهخيلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ بهزاري بڕۆ بهخاڵــــــــــــــــــم
دهمێكي بابێ دهواي دڵم كــــــــــــا
بهچاوهكاني گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم
(وهفايي) چي ديت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم