• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2491
  • دوو شەممه 25/10/1391
  • رۆژژمێر :

سه يد عه لي ئه سغه ر کوردستاني

 

ناوي‌ سه‌ييد عه‌لي‌ كوڕي‌ سه‌ييد نيزامه‌دديني‌ كوڕي‌ سه‌ييد جامييه‌، ساڵي‌ 1882 له‌گوندي‌ (سه‌ڵوه‌ت ئاوا‌)ي نزيك شاري‌ سنه‌له‌بنه‌ماڵه‌يه‌كي‌ ئاييني‌ ناودار له‌دايكبووه‌.

به‌منداڵي‌ خراوه‌ته‌به‌ر خوێندني‌ مزگه‌وت‌و لاي‌ مامۆستا عه‌بدولموئميني‌ مه‌ردۆخ‌و چه‌ند مامۆستايه‌كي‌ تري‌ شاري‌ سنه‌فێري ‌خوێنده‌واري‌ بووه‌و شاره‌زايي‌ له‌ده‌رسه‌ديينيه‌كاندا په‌يدا كردووه‌.

هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌هره‌ي‌ ده‌نگخۆشي‌ تياده‌ركه‌وتووه‌و بۆته‌سه‌ر باشقه‌ي‌ ده‌نگخۆشه‌كاني‌ شاري‌ سنه‌له‌بۆنه‌ئايينيه‌كاندا.

سه‌ييد عه‌لي‌ ئه‌سغه‌ري‌ كوردستاني‌ وه‌ك سۆفي‌ ژياوه‌و به‌ته‌نگ ماڵي‌ دنياوه‌نه‌هاتووه‌.

زوربه‌ي‌ كاتي‌ خۆي ‌به‌خوا په‌رستي و خوێندنه‌وه‌ي‌ ئه‌ده‌بياتي‌ كوردييه‌وه‌به‌سه‌ر بردووه‌

ساڵي‌ 1905 خێزاني‌ پێكه‌وه‌ناوه‌، په‌يوه‌ندييه‌كي‌ توندو تۆڵي‌ له‌گه‌ڵ ئه‌شراف و ناوداره‌كاني‌ شاري‌ سنه‌و ده‌وروبه‌ريدا دروستكردووه‌.

دواي‌ كۆتايي‌ هاتني‌ جه‌نگي‌ يه‌كه‌مي‌ جيهاني‌ هه‌وڵيداوه‌گۆراني‌ ره‌سه‌ني‌ كوردي‌ له‌سه‌ر قه‌وان تۆمار بكات و زياتر له‌چوارده‌گۆراني‌ بۆ كۆمپانياكاني‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌تۆماركردووه‌. سه‌ييد عه‌لي‌ ئه‌سغه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌بليمه‌ته‌يه‌كه‌مه‌قامه‌ره‌سه‌نه‌كوردييه‌كاني‌ پاراست‌و شيعري‌ به‌رزي‌ شاعيراني‌ كوردي‌ كرد به‌گۆراني‌.

له‌سه‌ر ده‌ستي‌ شێخ عه‌لي‌ حسامه‌ددين ته‌ريقه‌تي‌ نه‌قشي‌ وه‌رگرتووه‌و له‌و چوار جاره‌ي‌ كه‌سه‌رداني كوردستاني‌ عيراقي كردووه‌، سێ‌ جاري‌ بۆ زياره‌تي‌ بياره‌بووه‌.

دوا سه‌رداني‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌گه‌وره‌يه‌بۆ كوردستاني عيراق ساڵي‌ 1935 بوو له‌رێي‌ قه‌سري‌ شيرين-ه‌وه‌خۆي‌ گه‌يانده‌به‌غداو له‌وێ‌ به‌ديداري‌ شێخ مه‌حمود شاد بوو، له‌گه‌ڕانه‌وه‌شيدا ماوه‌يه‌ك له‌كه‌ركوك و سلێماني ‌مايه‌وه.

ئه‌م مامۆستا گه‌وره‌يه‌ي‌ مه‌قامي‌ كوردي‌ له‌6 ي‌ ئابي‌ ساڵي‌ 1936 له‌ته‌مه‌ني‌ په‌نجاو چوار ساڵيدا كۆچيدوايي‌ كردو له‌گونده‌كه‌ي‌ خۆي‌ به‌خاك سپێردرا.

سەرچاوه:راديوو سوراني