مامۆستا ئه‌ده‌ب
ئه‌ده‌بي شاعير ناوي ته‌واوي عه‌بدوڵڵا كوڕي ئه‌حمه‌د به‌گي برايم به‌گي رۆسته‌م به‌گي‌سه‌يفه‌دينه. ساڵي 1859 له گوندي ئه‌رمه‌ني بڵاغي شاري بۆكان له‌دايك بووه. له بنه‌ماڵه‌يه‌كي خوێنده‌وار، هه‌ر له‌منداڵيه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن ومامۆستاي تايبه‌تي بۆ ته‌رخان كراوه بۆ خوێندن و فێري خوێندنه‌وه و نوسين و فارسي و عه‌ره‌بي بووه.
ئه‌م شاعيره شاره‌زايي باشي هه‌بووه له كاري پزيشكي و وێنه‌گري و مۆسيقا ي به‌باشي‌زانيوه. شيعره‌كاني ئه‌ده‌ب ته‌نها غه‌رامي‌يه.
ئه‌ده‌بي شاعير له‌ته‌مه‌ني بيست ساڵيدا باوكي ده‌ينێرێت بۆ شاري تاران بۆ خوێندن، له ته‌مه‌ني 35 ساڵيدا توشي نه‌خۆشي له‌رزۆكي ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چێته وڵاتي روسيا پاش چاكبونه‌وه‌يه‌كي كاتي ده‌گه‌ڕێته‌وه، ساڵي 1910 دێنه ناوچه‌ي شاره‌زور و ماوه‌يه‌ك ده‌مێنێته‌وه و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه موكريان و نه‌خۆشيه‌كه‌ي سه‌ري لێ هه‌ڵده‌داته‌وه و ته‌واو ئيفليج ده‌بێت.
ئه‌م شاعيره شاره‌زايي باشي هه‌بووه له كاري پزيشكي و وێنه‌گري و مۆسيقا ي به‌باشي‌زانيوه. شيعره‌كاني ئه‌ده‌ب ته‌نها غه‌رامي‌يه. هيچ خه‌ياڵ و ئاره‌زويه‌كي تري نه‌بووه جگه له‌وه‌ي كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويسته‌كه‌يدا هه‌موو كات پێكه‌وه‌بن و گفتوگۆبكه‌ن.
ديواني شيعره‌كاني ئه‌م شاعيره ساڵي 1936 له شاري ره‌واندز له چاپخانه‌ي زاري كرمانجي بۆ جاري يه‌كه‌م له‌چاپ دراوه. ديوانه شيعريه‌كه‌ي ساڵي 1939 بۆ جاري دووه‌م له شاري به‌غدا و بۆ جاري سێ‌يه‌م ساڵي 1966 له هه‌ولێر له چاپ دراوه، د. مارف خه‌زنه‌دار چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي له‌سه‌ر شيعره‌كاني ئه‌ده‌ب كردوه و ساڵي 1970 بڵاويكردۆته‌وه.
سەرچاوه:مالەپەري رادييو سوراني