شامي كرماشاني، جيهانێک لە ديدي دڵێکي گەورەوە
له راستي دا ناوي "شامراد مشتاق وەتەن دوست"ه و كوڕي ژن و پياوێك بووه به ناوه‌كاني "خودامراد و فانۆس" كه له ساڵي 1296ي كۆچي هه‌تاوي له كرماشان‌دا له دايك بووه. بۆ خۆي ده‌ڵێ له ته‌مه‌ني چوار ساڵاندا تووشي نه‌خۆشي هاوڵه بووه و بينايي له ده‌ست داوه، له منداڵيشه‌وه دايك و باوكي له‌ده‌ست ده‌دا. له شێوازدا به‌ژن و باڵايه‌كي به‌خۆ، ده‌ست و پل و په‌نجه‌يه‌كي زل و مه‌چەكه‌ي ده‌ستي زۆر ئه‌ستوور بووه كه ئه‌مانه هه‌موو نيشانه‌ي ئه‌وه‌ن كه كاري زۆري به ماسولكه‌كاني كردووه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي دواي له‌ده‌ستداني باوك و دايكي و له‌ده‌ست داني بينايي چاوه‌كاني، نه‌بێته سه‌رباري كۆمه‌ڵگاكه‌ي و به ته‌وه‌زلي نه‌مێنێته‌وه، ده‌ست به‌كار ده‌بێ و له ماڵي نه‌مر" حاجي ئه‌مانوڵڵا‌ي مو‌عتەزدي" كه يه‌كێك له كه‌سايه‌تييه ناسراوه‌كاني ئه‌و كاتي شاري كرماشان بووه و له‌به‌ر دڵسۆزي و ساده‌يي ببووه وێردي سه‌ر زماني خه‌ڵك، ده‌مێنێته‌وه.
يه‌كێك له كاره‌كاني له‌و گه‌وره‌ماڵه‌دا ئه‌وه بووه وه‌ك خۆي ده‌ڵێ هه‌موو رۆژێك ده‌بوو زياتر له دوو هه‌زار ترومپا لێ بدا تاكوو له چاڵاوي نێو حه‌وشه‌كه‌وه هه‌ماري ئاو و حه‌وزه‌كه پڕ بكا له ئاو بۆ بكارهێناني رۆژانه.
شامراد به‌و باردۆخه تايبه‌تييه‌وه كه تێدا به‌سه‌ر ده‌برد، له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندي چين و توێژه جيا جياكاني كۆمه‌ڵگاكه‌ي به‌ته‌واوي ئاشنا بوو، له ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بگره تاكوو فه‌قير و هه‌ژار و به ته‌واوي ئه‌و شتانه‌ي كه پێوه‌ندي به‌و توێژانه‌وه هه‌بوو وه‌ك قسه‌ي نه‌سته‌ق و په‌ندي پێشينيان، دكۆر و ئارايش و رازاندنه‌وه ماڵ و قاوه‌خانه و زۆرخانه و هيتري، ده‌زاني و فێريان ببوو و له‌به‌رياني كردبوو.
هه‌ر بۆيه هه‌ڵبه‌سته‌كاني ئاوێنه‌يه‌كي باڵانوێن بوو له ديمه‌ني ئه‌و كاته. هه‌رچه‌نده توانايي خوێندن و نووسيني نه‌بوو، به‌ڵام شوبهاندن، ئيستعاره، كينايه، ناونيشان بۆ مه‌سه‌له وسف كراوه‌كاني ئه‌گه‌ر باشتر له خوێندەوار و چاوساغان نه‌بێ به دڵنياييه‌وه خراوتر نييه.
شامي له سه‌ره‌تاي لاوه‌تييدا به هانداني هۆنه‌راني وه‌ك "شەمسولعولەما و شەمسوددين ئال ئاقا" تواني له كۆڕه شعرييه‌كانياندا به‌شداري بكا و له‌گه‌ڵ شاكاره‌كاني خه‌يام، سه‌عدي و حافز ئاشنا بێ و پاشان به هۆنينه‌وه‌ي هه‌ڵبه‌سته‌كاني خۆي به زاراوه‌ي كه‌ڵهوڕي كه هه‌موويان بۆن و به‌رامه‌ي كۆمه‌ڵگاي ئه‌و كاته‌ي خه‌ڵكيان پێوه ديار بوو، جێگاي خۆي له دڵي خه‌ڵكي كرماشان و خه‌ڵكاني ديكه‌دا بكاته‌وه.
شامي كورد كراوه‌ي ناوه‌كه‌ي واته "شامراده" به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێين كه "شامي" له ناوچه‌ي كرماشان دا به شووتي ده‌ڵێن و هيچ پێوه‌ندييه‌كي به‌م ناوي ئه‌م هۆنه‌ره‌مانه‌وه نييه.
شامي له دووهه‌م رۆژي مانگي سه‌رماوه‌زي ساڵي 1363 له ته‌مه‌ني 67 ساڵي دا، به‌دواي نه‌خۆشينێكي درێژخايه‌ندا، كۆچي دوايي كرد و له گۆڕستاني فيرده‌وسي شاري كرماشان‌دا به خاك سپێردراوه.
شامي به‌رهه‌مێكي شيعري به ناوه‌ي "چه‌پكه گوڵ" له پاش به جێ ماوه كه مامۆستا هه‌ژار پێشه‌كي بۆ نووسيوه و له خوێنده‌وه‌ي پێشه‌كييه‌كدا دياره كه كتێبه‌كه دواي مه‌رگي شامي له چاپ دراوه.
له هه‌ڵبه‌ستە به‌ناوبانگه‌كاني كه سه‌ره‌تاي سه‌ركه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي ئێران له‌و ناوچه‌ي كرماشان به شێوه‌ي شريت به نێو خه‌ڵكدا بڵاو كرابووه‌وه، ده‌توانين "كه‌ر‌انشين" (كرێ نشين) ناوبه‌رين. ئه‌و هه‌ڵبه‌ستە به شێوه‌يه‌كي كۆميدي درامايه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت و ژياني رۆژانه‌ي خه‌ڵک به‌تايبه‌تي چه‌ند كه‌سي كرێ نشين له نێو حه‌وشه‌ي ماڵێكدا ده‌خاته روو.
هه‌ڵبه‌ستێكي ديكه‌ش ژياني خۆيه كه به شێوه‌يه‌كي زۆر شاڕه‌زايانه هۆنيويه‌ته‌وه و له سه‌ەرتاي ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌دا باس ده‌كا كه به منداڵي بينايي خۆي له ده‌ست داوه ودنياي لێ تاريك بووه.
سەرچاوه: راديوو سوراني