سهرترين بێ نيازي
حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) که فه‌رموويان : مه‌زنترين بێ نيازي ته‌رک کردني ئاوات و ئاره‌زووه‌کانه .
هيوا و ئاواتي مرۆڤ په‌رده‌ي حيجابي بێ ئاگايي و خافڵ بوونن و ئه‌وانه‌ي وا به‌سه‌ر ئاواته محاڵ و نادرووست خۆيان شێلگيرن و پا ئه‌چه قنن زۆرتر له داوي گيروگرفت يه‌خسير ده‌بن . ئه‌و مرۆڤه تامه‌زرۆ و بهئاواتانه دايم هه‌ستي چاو له‌ده‌ستي و ده‌ست کورتيان هه‌يه و بۆ لهبهين بردني ئه‌م چاو لهدهستيه و ده‌ست کورتيه به هه‌ر لايێ سه‌ر ئه‌کێشن به‌ڵام خافڵ له‌وه‌ي که بێ نيازي له ته‌رک کردني چاو له‌ده‌ستي و ده‌ست کورتيه و ته‌رک کردني چاو له‌ده‌ستي و ده‌ست کورتي مه‌زنترين بێ نيازيه . هه‌ر ئه‌و ڕاسپێريه پايهبهرزهي حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) که فه‌رموويان : مه‌زنترين بێ نيازي ته‌رک کردني ئاوات و ئاره‌زووه‌کانه .