• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 408
  • سێ شەممه 26/6/1392
  • رۆژژمێر :

هۆکاني وه‌رگرتني جێ نشيني

دواي ئه‌وه‌ که‌ پێشه‌وا تێراژێدي پێشنياري جێ نشيني له‌ لايه‌ن مه‌ئمونه‌وه‌ که‌ جێددي نه‌بوو ، گۆزه‌راند ، له‌گه‌ڵ يارێيکي تره‌وه‌ به‌رنگار بوو . ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ بوو که‌ مه‌ئموون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پێشه‌وا قه‌بووڵي نه‌ده‌کرد هيچ کات وازي نه‌هێنا و ئه‌م جاره‌ جێ نشيني خۆي پێ پێشنيار کرد . لێره‌شدا پێشه‌وا ده‌يزاني که‌ مه‌به‌ست له‌م ياريه‌ به‌دي هاتني ئامانجه‌ کاني مه‌ئمونه‌ ، به‌م بۆنه‌وه‌ جارێکي تر وه‌ري نه‌گرت ، به‌ڵام پێداگرتن و هه‌ڕه‌شه‌ه‌کاني مه‌ئموون ناچاري کرد قه‌بووڵي بکات .

به‌ڵگه‌کاني پێشه‌وا بۆ وه‌رگرتني جێ نشيني

کاتێک پێشه‌وا ڕه‌زا ( ر.خ )جێ نشيني مه‌ئموني وه‌رگرت گه‌يشته‌ بوه‌ ئه‌و ڕاستيه‌ که‌ ئه‌گه‌ر وه‌ري نه‌گرێت  ئه‌وه‌ نيه‌ که‌ ته‌نيا گێاني خۆي بکه‌وێته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ ، به‌ڵکوو عه‌له‌ويه‌کان و ئه‌وينداراني هه‌موو ده‌که‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسيه‌وه‌ ، له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌گه‌ر درۆست بوايه‌ پێشه‌وا گێاني خۆي بخاته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ ، درۆست نه‌بوو که‌ گێاني هه‌واڵه‌کاني بخاته‌ به‌ر مه‌ترسيه‌وه‌ ، و هيچ کات ئيزني به‌ خۆي نه‌ده‌دا که‌ گێاني عه‌له‌ويه‌کان و شوين که‌وتواني خۆي بخاته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ .

جگه‌ له‌وه‌ش ، له‌ سه‌ر پيشه‌وا پيويست بوو که‌ گێاني خۆي و هه‌واڵان و ئه‌وينداراني له‌ مه‌ترسي ڕزگار بکات . له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ گه‌لي ئيسلامي زۆر پێويستي به‌وان بوو بۆ ئه‌وه‌ي که‌ خه‌ڵک ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ . ئه‌مان ده‌بوايه‌ ببواێێن بۆ ئه‌وه‌ي چراي ڕووناکي خه‌ڵکي بن و ڕێبه‌ر و ڕێنماي ئه‌وان بن بۆ جاره‌ سه‌ر کردني کێشه‌يان .

به‌ڵێ ، خه‌ڵکي زۆر پێويستيان به‌ پێشه‌وا و قۆتابياني په‌روه‌رده‌ کراوي ئه‌و بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا کلتووري بيانه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو شوێنێکدا زاڵ ببوو و خه‌ڵاتي کۆفر و بێ بڕوايي له‌ قاڵبي باسي فه‌لسه‌في و گۆمان درۆست سه‌باره‌ت به‌ خوا په‌رستي له‌ ميشکي خه‌ڵکدا هاتبوه‌ ئاراوه‌ . پێويست بوو پێشه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ به‌رنگار ببێته‌وه‌ و به‌رپرسايه‌تي خۆي سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆلانه‌ به‌ ڕێوه‌ ببات و گه‌لي ئيسلام ڕزگار بکات . به‌ چاوي خۆمان ديمان که‌ پێشه‌وا – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌ ته‌مه‌ني دواي وه‌رگرتني جێ نشيني کۆڕت بوو – چۆن هاته‌ نێو ئه‌و گۆڕه‌ پانه‌وه‌ .

له‌ حه‌ڵێکدا ئه‌گه‌ر وه‌کوو هه‌ميشه‌ به‌ تۆندي وه‌رگرتني جێ نشيني ڕه‌تي بکردايه‌  ، هه‌م خۆي و هه‌م ڕێره‌واني خۆي له‌ نێو ده‌برد و ئه‌م فيداکاريه‌ش بچوکترين کاريگه‌ري له‌ ڕێگاي ئه‌و تێکۆشانه‌ بۆ ئامانجه‌ گرنگه‌ نه‌ده‌بوو .

جگه‌ له‌مه‌ش ، گه‌ێشتن به‌ مه‌قامي جێ نشيني جۆرێ قه‌بووڵ کردني زێمني عه‌بناسيه‌کان بوو به‌ مافي عه‌له‌ويه‌کان بۆ ئه‌وه‌ که‌ به‌شێکيان هه‌يه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا .

به‌ڵگه‌ێيکي ديکه‌ي وه‌رگرتني جێ نشيني له‌ لايه‌ن پێشه‌واوه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ خه‌ڵکي ئالي به‌يت له‌ بواري ڕه‌مياريدا ببينن و فه‌رامۆشيان نه‌که‌ن ، و گۆمان نه‌که‌ن به‌و شێوه‌ که‌ ناوبانگي درکردبو ، ئه‌وان ته‌نيا زانا و فه‌قێن که‌ له‌ عه‌مه‌ڵدا هيچ که‌ڵکێکيان بۆ خه‌ڵک نيه‌  . شايه‌تيش پێشه‌وا خۆيشي به‌م خاڵه‌ ئاماژه‌ي کردبێت کاتێک " ئيبني عه‌ره‌فه‌ " پرسياري لێکرد :

-         ئه‌ي ڕۆڵه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوا ( د. خ ) ، بۆچ ڕۆيشتيته‌ نێو ئه‌و ياري جێ نشيني ؟

-         ئيمام وه‌ڵامي دايه‌وه‌ :

-         به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ باوه‌ گه‌وره‌م عه‌لي ( ر. خ )  ڕۆێشته‌  نێويه‌وه‌ . (1 )

جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ، پێشه‌وا له‌ سه‌رده‌مي جێ نشيني خۆيدا ڕواڵه‌تي ڕاسته‌قينه‌ي مه‌ئمووني پيشان خه‌ڵک دا و ئامانجي کاره‌کاني ئه‌وي ده‌رخست ، به‌ شێوه‌ێي که‌ هيچ گۆمانێک له‌ دڵي خه‌ڵکدا نه‌ما .

ئايا پيشه‌وا خۆي مه‌يلي بۆ ئه‌و کاره‌ بوو ؟

هه‌موو ئه‌مانه‌ که‌ گۆتمان هيچ کات به‌ڵگه‌ نين له‌ سه‌ر مه‌يلي ده‌رووني پێشه‌وا بۆ وه‌رگرتني جێ نشيني . به‌ڵکه‌ به‌و شێوه‌ که‌ ڕووداوه‌کاني دوايي پيشانيان دا ، ئه‌و ده‌يزاني که‌ هيچ کات له‌ پيلانه‌کاني مه‌ئمون و دار و ده‌سته‌ي ئه‌و ڕزگاري نابێت و جگه‌ له‌ گێاني مه‌اقامه‌که‌شي  تا به‌ر له‌ مردني مه‌ئمون نامێنێت . پێشه‌وا به‌ باشي ده‌يزاني که‌ مه‌ئموون به‌ هه‌ر شێوه‌ێيک بوه‌ تيده‌کۆشێت بۆ له‌ نێو بردني – له‌سي يان مه‌عنه‌وي – ئه‌و .

تازه‌ ئه‌گه‌ريش ده‌ربکه‌وتايه‌ که‌ مه‌ئموون نيه‌تێکي خراپي نيه‌ . به‌ سه‌رنج دان به‌ ته‌مه‌ني پێشه‌وا هۆمێدي زيندوو بووني ئه‌و تا دواي مردني مه‌ئموون زۆر لاواز بوو . که‌ وابوو هيچ کام له‌مانه‌ به‌ڵگه‌ نين بۆ وه‌رگرتني جێ نشيني پێشه‌وا  .

له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ که‌ ڕابوورين و بڕوامان ببێت که‌ پێشه‌وا تا دواي مه‌رگي مه‌ئموون هۆمێدي زيندوو بووني هه‌بووبێت ، به‌ڵام هه‌ڵس و که‌وتي له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاني ئه‌و سه‌رده‌مه‌ که‌ شێوازي ده‌سه‌ڵاتداري پێشه‌وايان قه‌بووڵ نه‌ده‌کرد ، بێ گۆمان بوو . هه‌روه‌ها پيلاني عه‌بباسيان و دار و ده‌سته‌يان و به‌ کار گرتني هه‌موو هێزه‌کانيان و ناڕازي بووني دنيا په‌ره‌ستان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتي پێشه‌وا که‌ ده‌يه‌ويست به‌ شێوه‌ي باوه‌ گه‌وره‌کاني واته‌ پێغه‌مبه‌ري خوا ( د. خ ) و عه‌لي( ر. خ ) به‌ ڕێوه‌ ده‌برد ، پێشه‌وايان له‌ گه‌ڵ ئه‌و کێشانه‌ي به‌رنگار ده‌کرد که‌ پێشتر ڕوونمان کرده‌وه‌ . له‌وێدا گۆتمان که‌ حه‌تا خه‌ڵک له‌و بارو دۆخه‌دا نه‌يانده‌تواني ده‌سه‌ڵاتي ڕاسته‌قينه‌ و دادوه‌رانه‌ي پيشه‌وا وه‌ربگرن .

ته‌نيا وه‌رنه‌گرتني ئه‌و پێشنياري جێ نشينيه‌ درۆست بوو به‌ سه‌رنج دان به‌ ته‌واوي ئه‌وه‌ي که‌ گۆتمان که‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ بپ پێشه‌وا  ( ر. خ) ئاسايي بوو که‌ بير کردنه‌وه‌ به‌ گه‌يشتن به‌ ده‌سه‌ڵات له‌و ڕێگا پڕ مه‌ترسيه‌وه‌ له‌ سه‌ري لا ببات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ نه‌ ته‌نيا هێچ کام له‌ ئامانجه‌کاني ئه‌و به‌د ي نه‌ده‌هات ، به‌ڵکوو ده‌بوه‌ هۆي له‌ نێو چووني عه‌له‌ويه‌کان و هه‌موو شوێن که‌وتوانيان له‌ گه‌ڵ خۆيان و ئامانجه‌کانيان   .

که‌وابوو ، هه‌نگاو هه‌ڵناني ئه‌رێتي له‌م ڕێگادا کارێکي پڕ له‌ شانازي و بێ مه‌نتێق ده‌بينرا .

په‌يڕه‌وي پێشگيري پێشه‌وا ئێستا که‌ ئيمام ڕه‌زا (ر .خ ) له‌ وه‌رگرتني جێ نشيني له‌ خۆي ئێختياري نيه‌ ، و ناتوانێت ئه‌و جێ نشێنيه‌ بکاته‌ هۆي گه‌يشتن به‌ ئامانجه‌کاني ، چ زيانێکي سه‌ختي هه‌يه‌ له‌ سه‌ر گه‌لي ئيسلام و ئايينه‌که‌شيان ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ ... وه‌ له‌ لاێيکي تره‌وه‌ پيشه‌وا ناتوانێ بێده‌نگ بێت و خۆي به‌ ڕه‌زامه‌ند به‌و وه‌زعه‌ پيشان بدات که‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ سه‌ري ده‌ڕۆن ... ده‌بێ په‌يڕه‌وێک دابنێت که‌ پيلانه‌کاني مه‌ئموون پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌ .

ئێستا له‌م بواره‌دا باس ده‌که‌ين .

په‌راوێز :

(1)     سه‌ر بده‌ن له‌ : مناقب آل ابى‏طالب / 4 / ل 364 - معادن الحكمة / ل 192 - عيون اخبار الرضا / 2 / ل 40 - بحار / 49 / ل 140 و 141.

کتێب : زندگى سياسى هشتمين امام ، ل 162