شێعە لە ڕوانگەي ئيمام حەسەني عەسکەري (ع)
لە ڕوانگەي پێشەواي يانزەيەم هەرکەس پێي بڵێن شێعە بەڵام تايبەتمنديەکاني شێعەي ڕاستەقينەي نەبێ، شێعە نيە . شێعەي ڕاستەقينە ئەو کەسانەن کە وەکوو رێبەراني ئاييني خۆيان لە بزوتنەوەي خزمەتگۆزاري بە خەڵک و براياني ئاييني خۆيان تێکۆشەر و چالاک بن و پاباندي فەرمانەکاني خوابن هەربەو شيوەي کە ئيمام حەسەني عەسکەري (ع) لە گۆتەي جوان و دڵنشينەکەيدا سەبارەت بە شێعە دەفەرموێت :
«شيعة عَلِّىٍ هُمُ الّذين يۆثِرُونَ اِخوانَهم عَلى اَنفُسِهِم وَ لَو كانَ بِهِم خصاصَةٌ وَ هُمُ الَّذينَ لايَراهُمُ اللّه حَيثُ نَهاهُم وَ لا يَفقَدُهُم حَيثُ اَمرَهُم، وَ شيعَةُ عَلِىٍّ هم الَّذينَ يَقتَدُون بِعَلىٍ فى اكرامِ اِخوانِهُم المُۆمِنين(1)؛
واتە : ڕێرەوان و شێعەي عەلي (ع) ئەوکەسانەن کە براياني ئاييني خۆيان دەخەنە پێش خۆيان هەرچەندە خۆيان پێويستيان بێ هەروەها شێعەي عەلي (ع) ئەوکەسانەن کە لەوەي کە خوا مەنعي کردوە دووري دەکەن و ئەوەي فەرماني داوە بەجێ دێنن و لە رێزگرتن لە براي ئاييني خۆيان شوێنکەوتووي عەلين .
لە ڕوانگەي پێشەواي يانزەيەم هەرکەس پێي بڵێن شێعە بەڵام تايبەتمنديەکاني شێعەي ڕاستەقينەي نەبێ، شێعە نيە . شێعەي ڕاستەقينە ئەو کەسانەن کە وەکوو رێبەراني ئاييني خۆيان لە بزوتنەوەي خزمەتگۆزاري بە خەڵک و براياني ئاييني خۆيان تێکۆشەر و چالاک بن و پاباندي فەرمانەکاني خوابن
لە جيگاييکي تريش سەبارەت بە نيشانەکاني شێعە دەفەرموێت :
نيشانەکاني شێعە پێنج شتن :
- خوێندني 51 ڕکات نوێژ هەرچي ڕۆژە ( 17 رکات فەرز و 34 رکات سۆننەت)
- زيارەتي چلەي ئيمام حسەين (د.خ)
- کردني ئەنگۆستيلە لە دەستي ڕاست
- تەوێڵ خستن سەر خاک
- خوێندني بسم اللّه الرحمن الرحيم بە دەنگي بەرز ( لە نوێژەکاندا).
سەرچاوەکان :
1- محەمەدى رى شەهرى، ميزان الحكمه، ب 5، ل 231.
2- بحارالانوار، ب 95، ل 348 و مصباح المتهجد، ل 787، روضة الواعظين، ب 1، ل 195.